هەواڵ

رووداوێکی هاتووچۆ بووەهۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس


بزاڤـ:

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە قەزای سۆران دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان هاووڵاتی ئێرانە.

دلاوەر لەتیف وتەبێژی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ بزاڤـ،  نێردراوە، رایگەیاندووە، کاتژمێر ١٠ی شەوی رابردوو و لەسەر رێگای گشتی چۆمان – حاجی ئۆمەران پێکدادان لە نێوان تەکسییەک و بارهەڵگرێکی ئێرانی روویداوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ئەنجامی ئەو رووداوە هەردوو شۆفێرەکە گیانیان لەدەستداوە.

ئاشکراشیکردووە، شۆفێری تاکسییەکە ناوی محەمەد ئەحمەد حەسەنە و دانیشتووی حاجی ئۆمەران بووە، هەروەک شۆفێری بارهەڵگرەکەش ناوی ئەرسەلان محەمەد باباجانە کە خەڵکی ئێرانە.

وتەبێژی پۆلیسی سۆران راشیگەیاندووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.


‌‌‌
10/14/2018 12:19:02 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ