هەواڵ

پێكدادان له‌ نێوان حدكا و سوپای پاسداران رویدا


بزاڤــ:

حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران "حدكا" ئاشكرایده‌كات، له‌ شاری پاوه‌ی پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێكدادان له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران رویداوه‌ و كه‌سێكی سڤیل و دوو پێشمه‌رگه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و سێ سه‌ربازی ئێرانییش كوژراون. 

حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، رۆژی هه‌ینی له‌نێوان پێشمه‌رگه‌كانیان و سوپای پاسداران له‌ شاری پاوه‌ی پارێزگای كرماشان پێكدادان رویداوه‌.

باس له‌وه‌شكراوه‌، پێكدادانه‌كه‌ سێ كاتژمێری خایاندوه‌ و دوو پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران شه‌هید بون و سێ سه‌ربازی سوپای پاسدارانیش كوژراون، هاووڵاتییه‌كی سڤیل كه‌ له‌وكاته‌دا له‌ ناوچه‌كه‌دا بوه‌، گیانی له‌ده‌ستداوه‌.   

هێشتا ئێران سه‌باره‌ت به‌ پێكدادانه‌كه‌ی پاوه‌، هیچ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاونه‌كردۆته‌وه‌.


‌‌‌
10/13/2018 1:47:51 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ