هەواڵ

پشکی پێشمەرگە لە بوودجەی ۲۰۱۹ی عێراق ٤٤٤ ملیار دینارە


بزاڤـــ:

لە ڕەشنوسی پرۆژە یاسای بوودجەدا پشکی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان و حەشدی شەعبی دیاریکراوە و پەرلەمانتارێکیش داوا دەکات پارتی و یەکێتی وەفدێک بۆ زیادکردنی پشکی پێشمەرگە ڕەوانەی بەغدابکەن .

ئەحمەدی حاجی ڕەشید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق و شارەزای بوودجە ڕاگەیاند :"لەپرۆژە یاسای بوجەی ۲٠۱۹ پشکی پێشمەگە لەبوجەی وەزارەتی بەرگری عێراق دادەنریت بەبڕی (۳۷) ملیار دینار مانگانە بەکۆی گشتی دەکاتە(٤٤٤) ملیار دینار بەڵام تەنها دەزگای دژە تیرۆری عێراق کە (۱۲٠٠٠) چەکدارە بڕی (۷۳۸٠۹۱۱۸۷) حەوتسەدو سی و هەشت ملیار دینار ونەوەو یەک ملیۆن وسەدو هەشتاو حەوت هەزاری بۆ تەرخان دەکرێت"

هەروەها دەڵێت " ژمارەی چەکدارەکانی کەلەبوجەدا پەسەند کراوە بە(۱۲۲٠٠٠) چەکدار دانراوە بڕی (۲٠۹۸۲۹٠٤۷٠) دوو ترلیۆن ونەوەدو هەشت ملیارو دووسەدو نەوەد ملیۆن وچوارسەدو حەفتا هەزار دینار تەرخان کراوە"

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری فیدرال بڕی (۷۸٦٥۲۸٤۷٠٠) حەوت ترلیۆن و هەشسەد شەست وپێنج ملیارو دووسەدوهەشتاو چوار ملیۆن و حەوسەد هەزار دیناری بۆ تەرخان کراوە کە سەر ژمێریان تەنها (۱۸٤٠٠٠) کەسە.   

دەربارەی تەرخانکراو بۆ حەشدی شەعبی ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئاماژەی بەوەکرد :" تەرخان کراو بۆ حەشدی شە عبی و وەزارەتی بەرگری (۹۹٦۳٥۷٥۱۷٠) نۆ ترلێۆن و نۆسەدو شەست و سێ ملیارو پینج سەدوحەفتاوپینج ملیۆن وسەدو حەفتا هەزار دینار تەرخان کراوە"

ئەو پەرلەمانتارە پێی وایە ژمارەی پێشمەرگە دیارنیە و لە موچە بەشێوەیەک و لە بایۆمیتری بە شێوەیەکی تر و لە دەنگدانی تایبەت ژمارەیەکە و لە بوودجەی عێراقیش ٤٥ هەزار کەسن ، داواش دەکات یەکێتی و پارتی وەک چۆن بۆ پۆستەکان دەچنە بەغدا وەفدێکیش بۆ بوودجە و مافەکانی پێشمەرگە بنێرن  .

لە پرۆژە یاسای بوودجەدا پشکی هەرێم بە بڕی(۸۹۷٠٤٦۷۲۲٦) هەشت ترلێۆن و نۆسەدوو حەفتا ملیارو چوارسەدوشەست و حەوت ملیۆن دووسەدووبیست وشەش هەزار دینار تەرخان کراوە .


‌‌‌
10/12/2018 11:31:34 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ