هەواڵ

شەپۆلێکی خۆڵبارینی پێشبینینەکراو رووی لە هەرێمی کوردستان کرد


بزاڤــ: 

شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ رووی لە هەرێمی کوردستان کرد، کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشبینینەکراو بووە.

ئەژی چەتۆ، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان  راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارینی پێشبینینەکراو رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە." 

ئەژی چەتۆ خۆڵبارینەکەی بە حاڵەتێکی ئاسایی دانا و ووتی "لە پایز و بەهار گۆڕانکاری خێرا روودەدات و لە پێشبینەکان کەمتر دەردەکەوێت. بۆیە ئاستەمە پێشبینی گۆڕانکارییەکان بکرێت".

ووتەبێژی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێیوایە، ئەو شەپۆلەی تۆز و خۆڵبارینەی رووی لە کوردستان کردووە "زیاتر لە ناوخۆیی دەچێت تاوەکو ناوچەیی و جیهانی.


‌‌‌
10/11/2018 7:25:54 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ