هەواڵ

مامۆستایان داوادەکەن پشووی ڕۆژانی شەممە بمێنێت



بـزاڤــ : پێشەوا شێخ ڕەئووف

مامۆستایانی سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ داوادەکەن تاکاتی هەڵگرتنی پاشەکەوتی موچە پشووی ڕۆژانی شەممە لەناوەندەکانی خوێندن بمێنێت.
لەنوسراوێکیاندا کە بەرواری ۱۰ی ئۆکتۆبەری بەسەرەوەیەو ئاڕاستەی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایان کراوە، کەرتی مامۆستایانی چەمچەماڵ پشتگیری لەداواکاری سەرجەم مامۆستایانی سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ دەکات کە پشووی ڕۆژانی شەممە لەناوەندەکانی خوێندن بمێنێت تائەوکاتەی پاشەکەوتی موچە بەتەواوەتی هەڵدەگیرێت.
کەرتی یەکێتی مامۆستایانی چەمچەماڵ داواش دەکەن داواکاری مامۆستایانی سنورەکەیان بگەیەنن بە مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان تاکو بەدواداچون بۆ داواکارییەکەیان بکرێت.
جێی باسە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، لەسەرەتای دەستپێکردنی وەرزی خوێندنی ئەمساڵ بڕیاریدا جگە لەڕۆژانی هەینی، لەسەرجەم ڕۆژەکانی تری هەفتەدا دەوام لە قوتابخانەو خوێندنگەو ناوەندەکانی خوێندن بکرێت و هیچ ڕۆژێک نەکرێتە پشوو.


‌‌‌
10/10/2018 11:38:41 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ