بازرگانیکردن و بەکارھێنانی مادە ھۆشبەرەکان بووە ھۆی دەستگیرکردنی ٢١ کەس
بزاڤــ:
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەسەرەتای مانگی ئابی ٢٠١٨وە تا ئەمڕۆ هێزەکانیان توانیویانە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی ١٤ی تایبەت بە مادە هۆشبەرەکان ٢١ تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە ١٩یان لە رەگەزی نێر و دوو کەسیشیان لە رەگەزی مێن.
ھەر بەپێی راگەیانراوەکە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ سەرجەم تۆمەتباران کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کراون، چونکە هێزەکانی ئاسایشی شارەزوو لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەدا دەستیان بەسەر چەندین جۆر و بڕی جیاواز لە مادە هۆشبەرەکان گرتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨)، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیيدا ئاشکرایکرد، باندێکیان دەستگیرکردووە کە بەناوی ئاسایشەوە چوونەتە سەر ماڵان و بڕی ١٥ هەزار دۆلاریان دزیوە.
|