هەواڵ

خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی چەمچەماڵ مانیان گرت



بزاڤــ : پێشەوا شێخ ڕەئوف

لەبەرامبەر زیادنەکردنی نرخی ئەمپێری کارەبا، ڕۆژی 9/10/2018 خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی چەمچەماڵ مانیان گرت و ئامادەنەبوون کارەبا بدەنەوە بەهاوڵاتیان.

ئەندامێکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی چەمچەماڵ کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، تایبەت بە بزاڤ -ی ڕاگەیاند:  خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی چەمچەماڵ داوایان کردووە نرخی سەعاتی هەر ئەمپێرێک کارەبا لە ٤۲ دینارەوە زیادبکرێت بۆ ٤۷ دینار، بەڵام قایمقامی چەمچەماڵ ڕەزامەندنەبووە کەنرخی پارەی موەلیدە زیادبکرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکان ئاماژەی بەوەکرد، قایمقامی چەمچەماڵ لەبەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان و بەڕەچاوکردنی بارودۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵکی، ڕەزامەندنەبووە نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە زیادبکرێت.
وتیشی: ئەگەر خاوەن موەلیدەکان بۆماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامبن لەمانگرتن، ئەوا ڕێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان دەگیرێتەبەر.

داواشی لەخاوەن موەلیدەکان کرد، لەبەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان و ڕەچاوکردنی باری ئابوری خراپی خەڵکی بەردەوام بن لەپێدانی کارەبا.


‌‌‌
10/9/2018 6:01:58 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ