هەواڵ

له‌ سبه‌ینێوه‌ پێدانی كاره‌بای نیشتمانی گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت


بزاڤــ:
كاره‌باى نیشتمانى زیاد ده‌كات و بڕیاره‌ له‌ سبه‌ینێ (چوارشه‌ممه‌)وه‌ گۆڕانكاری له‌به‌رنامه‌ى مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كاندا بكرێت و كه‌مبكرێته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌شى راگه‌یاندنی به‌ڕِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و زیادبوونی كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتمانی، له‌سبه‌ینێ 10-10-2018ه‌وه‌ گۆڕانكاری له‌ به‌رنامه‌ی كاركردنی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی ناوشاری سلێمانیدا ده‌كرێت و كه‌مده‌كرێته‌وه‌.

به‌پێی به‌رنامه‌ نوێیه‌كه‌، موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌كاتژمێر 8ی به‌یانی تا 12ی نیوه‌ڕۆ كارناكه‌ن و ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانیش بكوژێته‌وه‌، واتا له‌ كاتژمێر 12ى نیوه‌ڕۆ به‌دواوه‌ تا 8ی به‌یانی رۆژی دواتر له‌ئاماده‌باشیدا ده‌بن و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ ئه‌وان كاره‌با ده‌ده‌ن.

به‌ڕِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی داوا له‌ مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ده‌كات له‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌وه‌ پابه‌ندی به‌رنامه‌ نوێیه‌كه‌ ببن.


‌‌‌
10/9/2018 12:19:22 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ