هەواڵ

هاتوچۆی هەرێم بڕیارێک لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل دەردەکات


بزاڤــ:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم بڕیارێکی لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی کاتی دەرکرد.

لەنوسراوێکیدا کە لەبەرواری بیست و پێنجی ئەیلول دەرچووە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: لەکاتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی کاتی بۆیەکەمجار، پێویستە هاوڵاتی لەماوەی 60 ڕۆژ مامەڵەکەی تەواوبکات و تابلۆ و ساڵیانە وەربگرێت.

لەنوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەگەر هاوڵاتی لەماوەی دوو مانگدا مامەڵەکەی تەواو نەکات ئەوا بەبڕی (1,000,000) یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت، ئەویش پاڵپشت بەبڕگەی (43) لەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (79)ی ساڵی 2016.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم لە بڕیارەکەیدا دەشڵێت، هەر هاوڵاتییەکیش بیانوی یاسایی هەبێت یان بۆماوەیەکی کەم دواکەوتوون ئەوا نوسراویان بۆ بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تاکو کاری پێویستیان بۆ بکرێت.


‌‌‌
10/9/2018 11:59:22 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ