هەواڵ

یەکەم رێگەی بۆ هەلی کار لە بەغدا


بزاڤــ:
عادل عەبدولمەهدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بەیاننامەیەکی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت بڵاوکردەوە

لە بەیاننامەیەکی پێنج خاڵیدا کە وێنەیەکی دەست بزاڤـ  کەوتووە عادل عەبدولمەهدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئاماژە بەوەدەکات، هیچ کەسێک و لایەنێکم سەرپشک نەکردووە، کە لێدوان بدات و دانوستاندن بکەن، لێدوانەکانیش تەنیا لە رێگەی نووسینگەی راگەیاندن و بەیاننامە دەبێت.

دەقی بەیاننامەکەی عادل عەبدولمەهدی:

1-داوای لێبووردن دەکەین لە پێشوازیکردنی شاندەکان بۆ پیرۆزباییکردن، تەنیا وەرگرتنی پەیام و تەلەفۆنەکان بەسە.

2-هەرکەسێک پێیوایە توانا و ئەزموون و پسپۆرییەتی و ئەزموونی کردەیی هەیە و دەیەوێت خۆی بۆ پۆستی وەزاریی بەربژێر بکات، ئەوا دەتوانێت لەڕێگەی ماڵپەری ئەلیکترۆنی (www.iraqcabinet2018.com ) سیڤی خۆی رەوانە بکات و مەرجەکانی دەستووریی و یاساکارپێکراوەکانی تێدابێت، ئەو ماڵپەری ئەلیکترۆنییە لە کاژێر 8:00ـی سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە 9-10-2018 دەکرێتەوە، تاوەکو کاژێر 4ـی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 11-10-2018 وەرگرتنی داواکارییەکان دەوەستێت.

3-بەڕێز عادل عەبدولمەهدی بەردەوام دەبێت لە راوێژکردن بە رێگە جیاوازەکانەوە، بە هەموو ئەوانەی پەیوەندیان بەم پرۆسەیە هەیە، لەوانەش بەرپرسانی کوتلەکان لە پەرلەمانی عێراق.

4-بەڕێز عادل عەبدولمەهدی داوای لێبووردن لە سەرۆکی شاندە دیپلۆماسییەکان و کەسایەتییە پلەبەرزەکان دەکات لە رێکخستنی دیدار و کۆبوونەوە لەو ماوەیەدا، بە هەڵاوێردنی تایبەتی زۆر بۆ نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان. نێردە دیبلۆماسییەکان دەتوانن پەیامەکانیان  بگوازنەوە لەڕێگەی وەزارەتی دەرەوە، یاخود ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیران، یاخود نووسینگە یان لە رێگەی ئیمێل و پەیوەندی تەلەفۆنیدا.

5-بەڕێز عادل عەبدولمەهدی جارێکی دیکە رایدەگەیێنێت، کە هیچ کەسێک و لایەنێکی سەرپشک نەکردووە لێدوان بدات و دانوستاندن بەناوییەوە بکەن، جا پلەی نزیکیی هەر چەند بێت یاخود پەیوەندی کەسی و سیاسی و پیشەیی هەبێت لەگەڵیدا، لێدوانەکانیش تەنیا لە رێگەی نووسینگەی راگەیاندن دەبێت لە رێگەی بەیاننامە دەبێت، لە تاکە ماڵپەری فەرمی لە فەیسبووک و تویتەر، ئەوانەی راستەوخۆ بۆ دەزگاکانی راگەیاندن دەنێردرێت.

رۆژی سێشەممە 2-10-2018 عادل عەبدولمەهدی بۆ پێکهێنانی حكومەتی نوێ راسپێدرا و، بەپێی دەستووری عێراق سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو ماوەی 30 رۆژی لەبەردەم دەبێت بۆ ئەوەی کابینەی حکومەتەکەی پێکبهێنێت.


‌‌‌
10/8/2018 11:16:08 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ