هەواڵ

سلێمانى.. 18 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران


بزاڤــ:

له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری له‌ شاری سلێمانی، 18 تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تى جیاجیا ده‌ستگیركردوه‌ و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌كدا گرتوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكردوه‌، له‌ ماوه‌ی رۆژانی 1 تا 8ی ئه‌م مانگه‌، هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سه‌ربه‌ به‌شی پۆلیسی ناوشار - رۆژئاوا، 18 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوه‌ و سه‌رجه‌میان روبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، 4یان به‌تۆمه‌تى ته‌قه‌كردن و 2 تۆمه‌تبار به‌لێدانى به‌ئه‌نقه‌ست و 8 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تى فێڵكردن و خواردنى پاره‌ى هاووڵاتیان ده‌ستگیركراون، 4 تۆمه‌تباره‌كه‌ى دیكه‌ش تۆمه‌تى جیاجیایان له‌سه‌ره‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رونیشیكردۆته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی 18 تۆمه‌تباره‌كه‌، ده‌ستیش به‌سه‌ر 2 ده‌مانچه‌ و 1 كڵاشینكۆفدا گیراوه‌.


‌‌‌
10/8/2018 1:28:48 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ