هەواڵ

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌: كه‌سمان سوپه‌رمان نین


بزاڤــ:

ئه‌مڕۆ 8-10-2018 له‌ بینای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار له‌ نێوان عه‌لی عوسمان و ئازاد تۆفیق ئه‌نجامدراو پارێزگاری نوێ ده‌ستبه‌كاربو.

به‌ ئاماده‌بوونی به‌شێك له‌ هاووڵاتیان و چالاكوان و كه‌سایه‌تییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌، له‌بینای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار ئه‌نجامدرا و ئازاد تۆفیق پارێزگاری نوێ له‌وته‌یه‌كدا جه‌ختیكرده‌وه‌، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قه‌رزاری سنوری هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ورامان و شاره‌زوره‌، بۆیه‌ ده‌بێت له‌ئاینده‌دا هه‌موومان خزمه‌تكاری ئه‌م پارێزگایه‌ و سنوره‌كه‌ بین. وتیشی "هیوادارم له‌ ئه‌ركه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتوبم و بتوانم خزمه‌ت به‌م پارێزگایه‌ بگه‌یه‌نم، ئێستا چۆن به‌ روسوری هاتوم، كه‌ ئه‌ركه‌كه‌شم كۆتاییهات هه‌ر ئاوا بم.

سه‌باره‌ت به‌شێوازی كاركردنیشی، پارێزگارى نوێى هه‌ڵه‌بجه‌ وتى "به‌ ته‌نیا كارناكه‌م، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی پارێزگاكه‌ كارده‌كه‌ین و كه‌سمان سوپه‌رمان نین.

هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 13-3-2014  كرایه‌ پارێزگا و له‌ 1-6-2015 عه‌بدوڵڵا نه‌ورۆڵی له‌ پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك یه‌كه‌مین پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستبه‌كاربوو، به‌ڵام له‌ 25-8-2016 به‌هۆی پابه‌ندبوون به‌ رێككه‌وتنی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی داوای به‌خشینی له‌ پۆسته‌كه‌ی كرد، له‌وكاته‌شه‌وه‌ هه‌تا ئێستا له‌لایه‌ن عه‌لی عوسمان كه‌ جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ بوو له‌ سه‌ر پشكی یه‌كێتی، پۆسته‌كه‌ به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌برا.


‌‌‌
10/8/2018 12:40:01 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ