هەواڵ

سبەینێ موچەی مانگی تەموزی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت


بزاڤــ:

ئەمڕۆ دابەشکردنی موچەی مانگی تەموزی ٢٠١٨ دەستپێدەکات و یەکەم وەزارەتیش پێشمەرگە وەریدەگرێت.

سەرچاوەیەک لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان  راگەیاند، ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە موچەی مانگی تەموز وەردەگرن و سبەینێش موچە بەسەر وەزارەتی پەروەردەدا دابەشدەکرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، دوای پێشمەرگە و پەروەردە، موچەی مانگی تەموز بەسەر وەزارەتەکانی دیکەشدا دابەشدەکرێت.

ماوەی چەند مانگێکە وەزارەتی دارایی خشتەی موچەی وەزارەتەکان بڵاوناکەتەوە، بەڵام لە سەرەتای مانگەوە دەست بە دابەشکردنی دەکات.


‌‌‌
10/7/2018 4:50:04 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ