هەواڵ

سلێمانى.. ژنێكی داواكراو ده‌ستگیركرا


بزاڤـــ:

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، ژنێكیان ده‌ستگیركردوه‌، كه‌ ماوه‌ى 2 ساڵه‌ فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى هه‌بوه‌ و خه‌ڵكى چه‌مچه‌ماڵه‌.

به‌شى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ 7-10-2018 هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌رده‌قاره‌مان ژنێكیان ده‌ستگیركردوه‌، كه‌ له‌ساڵی 2016 وه‌ له‌ به‌شى پۆلیسى چه‌مچه‌ماڵ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوه‌.

ئه‌و ژنه‌ له‌دایكبووى ساڵى 1975ه‌و خه‌ڵكى چه‌مچه‌ماڵه‌، ژنى ماڵه‌وه‌یه‌ و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی به‌رده‌قاره‌مانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 406 له‌ یاسای سزادانی عیراقی به‌نده‌.


‌‌‌
10/7/2018 4:32:18 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ