هەواڵ

دوو زیندانیی لەکاتی گواستنەوەیاندا هەڵاتن


براڤــ :

پۆلیسی تەقتەق ئاشکرایکرد، لەکاتی گواستنەوەی دوو زیندانیدا بۆ بنکەی گرتن و گواستنەوەی کۆیە چەند کەسێک رووبەڕوویان بوونەتەوە و لە ئەنجامدا دوو زیندانییەکە هەڵاتوون.

ئازاد سەعید لێپرسراوی پۆلیسی تەقتەق  راگەیاند، رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە (٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) لەنزیک گوندی کونە گورگ روویداوە و لەلایەن چەند کەسێک رووبەڕوویان بوونەتەوە کە خزمی دوو زیندانییەکە بوون، بەو هۆیەشەوە پۆلیسێک برینداربووە.

روونیشیکردەوە، لە ئەنجامی رووداوەکە دوو زیندانییەکە و ئەوانەشی کە رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بوونەتەوە هەڵاتوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستا تیمەکانیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و بەدوای هەڵاتووەکاندا دەگەڕێن


‌‌‌
10/7/2018 4:22:45 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ