هەواڵ

ھۆشیار عەبدوڵا: یەکێتی‌و پارتی فەرمانگەی رەگەزنامەو باری شارستانی- یان بۆ ساختەکاری بەکار ھێناوە


بزاڤـ:

ھۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان ، رایدەگەیەنێت :کە بەڵگەی یەکلاکەرەوە لەبەردەستدایە کە یەکێتی و پارتی لە ھەولێر و سلێمانی فەرمانگە ئیتیحادیەکانی رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانیان بۆ کاری ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکان بەکار ھێناوە و ئەمەش جاری یەکەمیان نیە کە وەک بارەگای حزبی مامەلە لەگەڵ ئەو فەرمانگانە بکەن و بۆکاری حزبی بەکاریان بھێنن".

راشیگەیاندووە: پێویستە وەزارەتی ناوخۆ لیژنەی لێکۆێنەوە لەو بارەیەوە دروستبکات و ئێمەش ئامادەی ھەمو ھاوکاری و پشتیوانیەکین و بەڵگەکانیان دەخەینە بەردەست".

دەشڵێت: ئەو ساختەکاریە و بەکارھێنانی فەرمانگە ئیتیحادیەکان نابێ لە لایەن حکومەتی عێراقیەوە بێدەنگی لێبکرێت چونکە ئەو باسە پرسێکی ھەستیارە و وا دەکات ھاوڵاتیان متمانەیان بە فەرمانگەکانی دەوڵەت لاواز ببێت.


‌‌‌
10/7/2018 2:08:57 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ