هەواڵ

ئومێد خۆشناو لەم خولەی پەرلەماندا هەمووهەوڵێکمان دەستووری هەرێمی کوردستانە


بزاڤــ:
 ئومێد خۆشناو: لەم خولەی پەرلەمان هەموو هەوڵێکمان بۆ پەسەندکردنی دەستووری هەرێمی کوردستانە
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، لە خولی پێنجدا هەموو هەوڵێک بۆ پەسەندکردنی دەستووری هەرێمی کوردستان دەدەین.

 

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە میدیای حیزبەکەی ڕاگەیاندووە : “ئەو کارانەی لە خولی پێشتردا ڕێگریمان لێ دەکرا، لە خولی پێنجدا بەو شێوەیە نابێت و ئاسانتر دەبن".

 

ڕوونیشی کردەوە: "ئەو بابەتانەی پەیوەندیدارن بە پرس و بابەتە نیشتمانییەکانەوە هەوڵی بۆ دەدەین، کە لە چوارچێوەی تێگەیشتنی هاوبەشی هەموو لایەکدا دەربچوێنرێن، بەڵام وەک خولەکانی پێشتر ئەو ڕێگرییانەی لە پێشمان بوون، ئەمجارە ئەوانە لە پێشمان کەمتر دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کارانەی کە گرنگن و پێمان وایە دەبێ جێبەجێ بکرێن و بڕیاریان بۆ دەربکرێت، ئەوا ئاسانتر دەتوانین بیانکەین".

 

پێشتر پرۆژە یاسای دەستووری هەرێمی کوردستان لەلایەن یەکێتی و گۆڕانەوە لە پەرلەمانی کوردستان ڕێگری لە پەسەندکردنی کرا، بەوەش ڕەخنەیەکی زۆریان لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە لێگیرا، لەو بارەیەوە ئومێد خۆشناو گوتی: "لە کارنامەی پارتیدا یەکێک لەو شتانەی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا قسەمان لەسەر کرد، پرسی هاتنە ئارای دەستووری هەرێمی کوردستانە کە زۆر گرنگە، لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕێگری لەو پرۆژەیە کراوە، بەڵام لەم خولەی پەرلەماندا هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ، بۆ ئەوەی ببینە خاوەنی دەستوورێکی مۆدێرن کە شایانی هەرێمی کوردستان بێت".


‌‌‌
10/7/2018 1:46:42 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ