هەواڵ

ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری شاره‌وانی سلێمانی ده‌وامكردن بایكۆت ده‌كه‌ن


بزاڤــ:
به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌چونه‌ سه‌ر كاری ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری شاره‌وانی سلێمانی، مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ وه‌ستا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رده‌شت ره‌فیق به‌رپرسی راگه‌یاندنی شاره‌وانی سلێمانی ڕایگەیاند "به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی شاره‌وانی سلێمانی كاتی ده‌وامی زیادكردوه‌ به‌جۆرێك له‌ رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ تا چوارشه‌ممه‌ ده‌بێت و كاتژمێر 1:15 خوله‌ك بۆ 1:30 خوله‌كیش كۆتایی دێت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌ران دروستكردوه‌ و ئه‌مڕۆ نه‌چونه‌ته‌ سه‌ر كار.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و بڕیاره‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانه‌، چونكه‌ هاووڵاتیان گله‌ییان ده‌كرد له‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كانیان به‌ خاوی ده‌ڕوات و ئه‌وه‌ی كه‌شفی هه‌یه‌ دره‌نگ ده‌كه‌وێت به‌هۆی زوو ته‌واوبونی ده‌وامی شاره‌وانی.

وتیشی "پێشتر ده‌وام تا كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆ بوو، هه‌روه‌ها رۆژێك نۆبه‌ هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا موچه‌ باشبوه‌ و زۆربه‌ی فه‌رمانگه‌كان ده‌وامیان زیاد بوه‌.


‌‌‌
10/7/2018 12:02:34 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ