هەواڵ

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان


بزاڤــ:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما دادەبەزن.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٣٣ پلە و نزمترینیش ٢٥ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ٢٩ پلە بە ٢٠ پلە دەبێت، دھۆک ٣٤ بە ٢٢ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٦ پلە بە ٢٦ پلە دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٣٣ پلە و نزمترینیش ٢٤ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ٢٨ پلە بە ٢٠ پلە دەبێت، دھۆک ٣٣ بە ٢١ پلە دەبێت، کەرکوک ٣٥ پلە بە ٢٥ پلە دەبێت.


‌‌‌
10/7/2018 11:55:33 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ