هەمەڕەنگ

خۆراکێک چارەسەری سەرئێشە و ماندوبون دەکات


بزاڤــ : هەمەڕەنگ

زۆربەمان بەهۆی کارکردنی زۆر یان هەر چالاکیەکانی ڕۆژانە توشی سەر ئێشە و ماندوبونی مێشک دەبین و پێویستە ئەو خۆراکانە بخۆین چارەسەری دەکات و خۆراکی پێوسیتمان بۆ دابین دەکات .

کاتێک توشی سەرئێشە دەبین ئەوەی پێوستە تەنها مۆزێک بە تەنکی قاش بکەین و بیخەینە سەر پارچەیە سەمون و کەمێک گەرمی بکەین، دوتر بەهێواشی لەگەڵ چای گوڵە بەیبون بیخۆین، لەماوەیەکی کەم مێشکمان ئارامدەکاتەوە و سەرئێشەکە ناهێڵیت .

بۆچی ئەم خۆراکە کاریگەرە :
مۆز بڕێکی زۆر مادەی پۆتاسیۆمی تێدایە کەوادەکات سوڕی خوێن چالاکببێت، لەهەمان کاتدا بڕێکی زۆر خۆراکی پێوستی تێدایە مێشک پڕ وزەدەکاتەوە و وایلێدەکات پشووبدات و لەشمان لەژەهر پاکدەکاتەوە.

ئەو پیكهاتە ڕیشاڵیانەی لەناو ناندا هەیە وادەکات گەدەمان چالاکبێت و سوڕی خوێنمان بۆ ئەوناوچەیە بەهێز ببێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی توشی سەرئێشە ببین، کاتێک چای گوڵە بەیبون دەخۆینەوە خڕۆکەکانی خوێن چالاکدەکات و پێکهاتە خۆراکیەکان بەهەموجەستەدا بڵاودەکاتەوە و لەگەڵ مۆزەکە سودێکی زۆریان بۆ مێشک و لەش دەبێت .


‌‌‌
10/7/2018 1:13:51 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ