هەواڵ

پیاوێك ژنه‌كه‌ی ده‌كوژێت و دواتریش كۆتایی به‌ خۆی ده‌هێنێت


بزاڤــ:

به‌یانی ئه‌مڕۆ، له‌شاری كۆیه‌، پیاوێك ژنه‌كه‌ی ده‌كوژێت و دواتریش خۆی كۆشتوه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت "لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی روداوه‌كه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌.

عه‌مید شۆڕش كاكه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه‌ له‌ ئه‌كاونتی خۆی له‌ فه‌یسبوك ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌،
 كاتژمێر 6:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ روداوێكی كوشتن له‌گه‌ڕه‌كی ئازادی ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانیان بۆ شوینی روداوه‌كه‌، ده‌ركه‌وتوه‌ پیاوێكی له‌دایكبوی ساڵی 1972، ژنه‌كه‌ی كوشتوه‌، كه‌ ته‌مه‌نی 40 ساڵ بوه‌ و پاشانیش كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.

ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه‌، كه‌ دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی دادوه‌ری لێكوڵینه‌وه‌، كاری پێویست ئه‌نجامدراوه‌ و لێكوڵینه‌وه‌ش له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی-یه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.


‌‌‌
10/6/2018 1:02:15 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ