هەواڵ

موچه‌ی مانگی حه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت


بزاڤــ:

بڕیاره‌ سبه‌ینێ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم بكرێت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 7-10-2018، موچه‌ی مانگی ته‌مموزی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت و رۆژی دووشه‌ممه‌ش موچه‌ی لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت. بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ش موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بدرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا پێشتر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردبوو، كه‌ چی تر دابه‌شكردنی موچه‌ به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ راناگه‌یه‌نرێت و هه‌موو 5ی مانگێگ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت.


‌‌‌
10/6/2018 12:54:18 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ