هەواڵ

وەزارەتى پەروەردە: داکۆکیکردن لە مامۆستایان ئەرکى ئێمەیە


بزاڤــ:

بە بۆنەى رۆژى جیهانى مامۆستایانەوە وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند مامۆستایان میکانیزمى گەشەسەندنى هەموو کۆمەڵگایەکن.

 ١٠ى تشرینى دووەم، رۆژى جیهانى مامۆستایانە، وەزارەتى پەروەردەى هەرێم بەو بۆنەیەوە راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە ئاماژەى بە گرنگى توێژى مامۆستایان کرد لە کۆمەڵگەدا وتی "توێژێک کە هۆکارى گەشەسەندنى کۆمەڵگە و خوێندەواربوونى تاکەکانى هەموو گەلێکن".

وەزارەتى پەروەردە ئاماژەى بە بارودۆخ و گوزەرانى سەختى مامۆستایانى هەرێمى کوردستان کردوە لە ساڵانى رابردودا "هەرێمى کوردستان بە دۆخێکى ئابووى سەختدا تێپەڕى و قەیرانى دارایى کاریگەرى لەسەر مامۆستایان لە هەموو چین و توێژەکان دیکە زیاتر بوو".

هەروەک باسى لە رۆڵى مامۆستایانى کوردستان کردوە لە پەکنەکەوتنى پرۆسەى خوێندن لە هەرێمدا"بەهۆى بەرپرسیارێتى ئەم توێژەوە بەرامبەر کۆمەڵگە نەهێڵدرا دەرگاى قوتابخانەکان دابخرێت و پرۆسەى خوێندن پەکى بکەوێت".

لە کۆتایى راگەیەنراوەکەشدا وەزارەتى پەروەردە بەرگریکردن لە مامۆستایان بە ئەرکى خۆى دەزانێت"بۆ ئەوەى ئاستى زانستییان بەرزتر و بارى گوزەرانیان باشتر بێت".


‌‌‌
10/6/2018 12:44:38 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ