هەواڵ

بەرپرسێکی باڵای یەکگرتوو: هەڵبژاردن لەم وڵاتە گاڵتەجاڕییە


بزاڤــ:

بەرپرسێکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەو دەنگانەی یەکگرتوو هێناوێتی دەنگی ڕاستەقینەی یەکگرتوو نین و پێی ڕازی نین.

د.محمد ئەحمەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتوو لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ بزاڤ پرێس ڕایگەیاند، هەڵبژاردن لەم وڵاتانە جگە لەگاڵتەجاڕیی کەبەخەڵک دەکرێت هیچی تر نییە، بەڵام  لەئێستادا چارنییەو ئەڵتەرناتیڤی تر نییە.

ئەو بەرپرسەی یەکگرتوو ئاماژەبەوە دەکات کە یەکگرتوو مەزڵومەو لەپەرلەمان دەنگی خەڵکی زوڵملێکراوە.

دکتۆر محمد ئەحمەد وتیشی تەزویرو تەزویرچییەکان وایانکرد کە دەنگەکانی یەکگرتوو بەمشێوەیە بێت، ئەگینا ئەوەی ئێستا هەیە دەنگی ڕاستەقینەی یەکگرتوو نییە.

سەبارەت بە بەشداری حزبەکەیان لە کابینەی نوێی حکومەتی داهاتووی کوردستان، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەکرد کە بەشداریکردن یان نەکردنیان لە کابینەی نوێی حکومەت، سەرکردایەتی حزبەکە بڕیاری لەسەر دەدات، بەڵام هێشتا کۆبونەوە نەکراوەو دیارنییە چ بڕیارێک دەدرێت.


‌‌‌
10/5/2018 10:55:26 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ