هەواڵ

سبەینێ یەکێتی سەبارەت بەپرسی پێک هێنانیی لەحکومەت کۆدەبێتەوە


بزاڤــ:

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکێتی  لە بارەی پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمەوە كۆدەبێتەوە.

 سبەینێ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکێتی نیشتیمانی  دوایین پێشهاتەكان تاوتوێدەكات.

لەو بارەوە حاكم قادر حەمەجان كارگێری مەكتەبی سیاسی یەکێتی بەمیدیای حیزبەکەی ڕاگەیاند" سبەینێ سەعات 11ی پێش نیوەڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەکێتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکێتی بەڕێوەدەچێت.

ووتیشی " چاوەڕوانیش دەكرێت لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی سەركردایەتی یەکێتی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و دیاریكردنی .بەرهەم ساڵح وەك سەرۆك كۆماری عیراق و ئەركی نوێی یەکێتی بەرامبەر قۆناغەكە و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و عیراق تاوتوێ بكات.


‌‌‌
10/5/2018 10:48:47 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ