هەواڵ

بریندارێکی تەقەی هەڕەمەکی گیانی لەدەستدا


بزاڤـــ:

گەنجێک کە بەهۆی تەقەی هەڕەمەکییەوە لە شارەزوور برینداربوو، ئەمڕۆ لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.

ڕابەر کەمالی تەمەن 22 ساڵ کە لە شەوی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، بە گوللەی هەڕەمەکی برینداربوو، ئەمرۆ هەینی گیانی لەدەستدا.

ئەمیر ئەرسەلان هاوڕێی ڕابەر کەمال، ڕاگەیاند، شەوی سێ شەممە لە کاتی تەقەی هەڕەمەکی بەهۆی هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، لە گوندی دسکەرە لە شارەزوور گوللە بەر سەری کەوتووە.

وتیشی، ڕابەر کەمال بەهۆی سەختی برینەکەیەوە پزیشک ماوەی ٧٢ کاتژمێری بۆ دانابوو، ئەمڕۆ هەینی گیانی لەدەستدا.

هەر بەوتەی ئەو هاوڕێیەی، ڕابەر کەمال، بەهۆی کار و کەسابەتەوە وازی لە خوێدندن هێنابوو.

جگە لەم گەنجە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە کاتی ڕاگەیاندنی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە، بەهۆی تەقەی هەڕەمەکییەوە لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری دوو هاووڵاتیی کوژران و چوار هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون.




‌‌‌
10/5/2018 6:23:04 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ