هەواڵ

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بە هاوبەشی درا بە نادیە موراد و دێنیس موکوێگی


بزاڤــ:

 خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠١٨ درا بە نادیە موراد کچە کوردی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش و دێنیس موکوێگی پزیشکی کۆنگۆیی.

ئەمڕۆ هەینی (٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨)، پەیمانگەی نەرویجی خەڵاتەکانی نۆبڵ لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج لە مەراسیمێکدا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئەمساڵی بەخشییە نادیە موراد و دێنیس موکوێگی بە هاوبەشی.

پەیمانگاکە ئاماژەی بەوەکردووە، پێدانی خەڵاتەکە بە نادیە موراد و دێنیس موکوێگی بەهۆی هەوڵەکانیانەوە بووە بۆ کۆتاییهێنان بە بەکارهێنانی توندوتیژی سێکسی وەک چەک و پێکدادانی چەکداری.

نادیە موراد تەمەنی ٢٥ ساڵە و چالاکێکی کوردی ئێزدییە بۆ مافەکانی مرۆڤ. لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦دا، بوو بە یەکەم باڵیۆزی ئاشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

نادیە موراد لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە عێراق فڕێندرا، دوای ئازادبوونی لە ٥ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠١٦دا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کرایە کاندید بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی


‌‌‌
10/5/2018 12:36:13 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ