هەواڵ

ژمارەی کورسی لایەنەکان لە پەرلەمانی داهاتوو ئاشکراکرا


بزاڤــ:

ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستان لە ٨٥%ی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند.


پارتی دیموکراتی کوردستان ٥٩٥ هەزار و ٩٩٢  دەنگی بە دەستهێناوە کە دەکاتە ٤٤ کورسی پەرلەمان و پلەی یەکەمی هەیە.

یەکێتى نیشتمانی  کوردستان ٢٧٨ هەزار و ٥٧٥   دەنگى بە دەستهێناوە و  کە دەکاتە ٢٢ کورسی پەرلەمان و پلەی دووەمی هەیە.

گۆڕان  ١٦٤ هەزار و  ٣٣٦ دەنگى بە دەستهێناوە و  دەکاتە ١٢ کورسی پەرلەمان و پلەی سێیەمی هەیە.

جوڵانەوەی نەوەى نوێ ١١٣ هەزار و ٢٩٧ دەنگى بە دەستهێناوە و دەکاتە  ٩ کورسی و لە پلەى چوارەمدایە.

کۆمەڵی ئیسلامی ٩٤ هەزار و ٩٩٢  دەنگی بە دەستهێناوە  کە دەکاتە ٧ کورسی پەرلەمان و پلەی پێنجەمی هەیە.

بەرەو ئیسلاح  ٦٩ هەزار و ٤٧٧ دەنگى بەدەستهێناوە و دەکاتە ٥ کورسی و لە پلەی شەشەمدایە.


‌‌‌
10/4/2018 8:01:55 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ