هەواڵ

نێچیرڤان بارزانى: یەکێتی یەکڕیزی کوردی لە بەغدا تێکدا


بزاڤــ:

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئامادەبوون پۆستی زیاتر لە هەرێم بدەن بە یەکێتی بە مەرجێک یەکڕیزی کرد لە بەغداد تێکنەدەن، بەڵام تێکیاندا.

نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی "ئێمە شەڕمان لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نەکردووە بەڵام هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە شێوازی ئەمجارە مەترسیدارە."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کارەی یەکێتی لە بەغدا کردی بۆ ئایندەی کوردستان مەترسیدارە و دەبوو پۆستى سەرۆک کۆمار لەنێو فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکلاکرایەتەوە.

راشیگەیاند، لەگەڵ یەکێتی رێککەوتنیان کردبوو لەپێناو تێکنەچوونی یەکڕیزی کورد و نەدەبوو بەرهەم ساڵح ئەو شێوازەی قبوڵکردایە کە پێی هەڵبژێردرا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، ڕەنگە لەمەودوا لەگەڵ یەکێتى وەک ڕابردوو نەبن بەڵام دوو ئیدارەیی ڕوونادات.

هەر لە کۆنفرانسەکەدا نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی وت، دەبێت پرسیاری دۆخی ئەمنی کەرکوک لەو لایەنە بکرێت کە ١٦ی ئۆکتۆبەری کرد.


‌‌‌
10/4/2018 1:37:19 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ