بزاڤــ:
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتووی ئیسلامی لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژوویدان و نابێت ئەنجامی ساختەی هەڵبژاردنی پەرلەمان قبوڵبکەن.
عەلی حەمە ساڵح لە وتارێکیدا کە لە بەشی بیروڕای دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی بڵاوکراوەتەوە باس لە ساختەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات لەلایەن دوو حزبی دەسەڵاتدارەوە. دەڵێت "دەسەڵاتداران نزیکەی ٢٥٠ هەزار ناسنامەی ساختەیان دروستکردووە و لە سلێمانیش رێژەی دەنگدان لە ٣٥%وە بۆ %٥٥ گۆڕاوە."
ناوبراو بە گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو دەڵێت "ئێوه پشتیوانی چوار کۆمسیارتان کردووه، قبوڵکردنی ساخته‌کاری و زوڵم ئێستا له‌ده‌ستی ئه‌واندایه. ده‌توانن زوڵم و ساخته‌کاری ڕه‌تبکه‌نه‌وه و ئومێد بۆ خه‌ڵک و به‌ها بۆ هه‌ڵبژاردن بگه‌ڕێننه‌وه."
دووپاتیشدەکاتەوە کە ئه‌مه هه‌ڵبژاردن نه‌بووه و "گاڵته‌جاڕی" بووه به هه‌ڵبژاردن.
ئەوەشی وتووە " له هه‌ندێک بنکه له کۆیه و شه‌قلاوه ڕێژه‌ی به‌شداری ١٢٠٪. بووه، به‌ڵگه له‌به‌رده‌سته مولازمی ئاسایش له هه‌ولێر به چه‌کداره‌وه هاتووه و چه‌ندین جار ده‌نگی داوه‌و وتوویه‌تی هه‌رکه‌س قسه بکات بێسه‌روشوێنی ده‌که‌ین."
روونیشیکردووەتەوە، ئه‌و چوار نوێنه‌ره‌ی ئه‌م سێ هێزه ئه‌گه‌ر واژوو له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کان نه‌که‌ن په‌سه‌ند ناکرێت، ئه‌گه‌ر واژووش بکه‌ن به‌شێک ده‌بن له‌و تاوانه گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵات کردوویه‌تی.
دەشڵێت "ئه‌گه‌ر ئێستا ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ساخته‌کاری له‌ده‌ست ئێمه‌دا بێت و نه‌یکه‌ین ئیدی خه‌ڵک نه متمانه‌ی به هه‌ڵبژاردن ده‌بێت نه به ئێمه. ئه‌گه‌ر یه‌کێتی و پارتیش له‌ده‌ره‌وه‌ی