هەواڵ

دەستبەسەر بڕێكی زۆر ده‌رمانی وزه‌ به‌خش و جوانكاریدا گیرا


بزاڤـــ:


لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی دەستیانگرت بەسەر بڕێكی زۆر ده‌رمانی وزه‌ به‌خش و جوانكاری بەسەرچوودا و بە بڕیاری قایمقامیش لەناودەبرێن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی هاتووە، زانیارییان پێدراوە کە (پێشانگای سلێمانی، سه‌نته‌ری ره‌سه‌ن) له ‌شه‌قامی پیره‌مێر، بڕێكی زۆر ده‌رمانی وزه‌ به‌خش و مه‌وادی جوانكاری به‌سه‌رچووییان هه‌یه‌ و ‌به‌ هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن.

روونیکردەوە، پاش سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ دەستبەسەر ٦٠ کارتۆن پرۆتینی له‌شجوانی، ٤٠ پاکەت (omiga3)  دەرزی پرۆتین، هەزار و ١٣٨ پارچە ده‌رمانی گیایی، ٢٣ شامپۆ، ٨٨ پارچە ده‌رمانی جوانکاری، هەزار پارچە سابون، بڕێكی زۆر موادی جوانکاری و لەشجوانی كه‌ سه‌رجه‌میان ماوه‌ به‌سه‌رچوون.

دووپاتیشیکردەوە، سه‌رجه‌م ئه‌و حه‌ب و ده‌رزی پرۆتین و ووزه‌به‌خش و جوانكاریانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ دو تەنه‌، به‌هۆی به‌سه‌رچونیانه‌وه‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی به‌كارهێنه‌ره‌كانیان دروست ده‌كات، به‌ڵام خاوه‌ن شوێنه‌كان به‌ هاوڵاتیانیان فرۆشتووه‌.

بەپێی راگەیەندراوەکە، به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی، ته‌واوی ئه‌و مادانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوده‌برێن و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌.


‌‌‌
10/3/2018 11:04:58 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ