هەواڵ

کۆمسیۆن: ٤٢٥ سکاڵا لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە


بزاڤــ:

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ٤٢٥ سکاڵا لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کراوە.

هەندرێن محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، تا ئێستا ٤٢٥ سکاڵا لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمان تۆمارکراوە.داواشی لە خەڵک و لایەنەکان کرد پەلەیان لێنەکەن لە لێکۆڵینەوە لەو سکاڵایانە بۆ ئەوەی وردبینی لە کارەکانیاندا هەبێت.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، لێژنەیەک پێکهێنراوە بۆ لیکۆلینەوە لەسەر خروقات و پێشێلکارییەکانی هەڵبژاردن و ئەو هێرشانەی کراوەتە سەر کارمەندەکانی کۆمسیۆن لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم جەختی لەوەش کردەوە، لەسەر هێرشکردنەسەر کارمەندەکانیان و بێڕێزیکردن پێیان خۆش نابن و دەبێت ئەنجامدەرانی ئەو کارە سزا بدرێن.

ڕۆژی یەکشەممە (٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٨) دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، دوای دەرکەوتی بەشێک لە ئەنجامەکان زۆربەی لایەنەکان بەهۆی یاریکردن بە ئەنجامەکان ناڕەزایەتییان دەربری و جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، ئەگەر ئەنجامەکە بەمشێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە، بایکۆتی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.


‌‌‌
10/3/2018 11:01:34 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ