هەواڵ

پۆلیسی به‌رده‌قاره‌مان دزێك به‌ كه‌لوپه‌له‌ دزراوه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كات


بزاڤــ:

تۆمه‌تبارێك له‌ ناوچه‌ى به‌رده‌قاره‌مانى خۆرئاوای شارى سلێمانى ده‌ستگیركرا، كه‌ تۆمه‌تی دزینى پارچه‌ى ئۆتۆمبێلی له‌ كۆمپانیایه‌ك دراوه‌ته‌پاڵ.

له‌وباره‌یه‌وه‌، به‌شى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆته‌وه‌، هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌رده‌قاره‌مان، تۆمه‌تبارێكیان به‌تۆمه‌تی دزینی چه‌ندین كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێل له‌كۆمپانیایه‌كی ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركردوه‌.

له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا، ده‌ستیش به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌ دزراوه‌كاندا گیراوه‌ و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌دایكبوی ساڵی 1985 ه‌و له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌ر به‌نده‌و دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌.


‌‌‌
10/2/2018 11:12:30 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ