هەواڵ

زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا


بزاڤــ:

به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.

دوای لێدانی زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن له‌ قوتابخانه‌ی شكۆداری تێكه‌ڵاو له‌ هه‌ولێر، پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، "ساڵانی رابردوو له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش و ئه‌و گرفت و كێشه‌ سیاسییانه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده‌ش دروستكرد، مامۆستایان خۆڕاگربوون، خوێندكار و قوتابیان به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ روویان له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كرد.

پشتیوان سادق له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا راشیگه‌یاند، پێویستیان به‌ 400 قوتابخانه‌یه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا.

وتیشی:" ئه‌مساڵ پشووی رۆژانی شه‌ممه‌ نامێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كێشه‌ی قوتابخانه‌ نه‌ماو كاتی ده‌وامی خوێندن درێژكرایه‌وه‌ بۆ كاتژمێر دووی دوانیوه‌ڕۆ، ئه‌وا ده‌كرێت پشووی شه‌ممه‌ هه‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،  زۆربه‌ی په‌رتووك و پێداویستییه‌كانی خوێندن گه‌یشتوونه‌ته‌ خوێندنگه‌كان.



‌‌‌
10/2/2018 10:05:27 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ