هەواڵ

شاسوار عبدلواحید : ئەنجامی دەنگەکانمان بەم شدوەیە بێت بەژداری پەرلەمان ناکەین


بزاڤــ:

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند،ـ ئەگەر ئەنجامەکان بەم شێوەیە بێت جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەشداری خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ناکات.

شاسوار عەبدولواحید لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ھەڵوێستی جووڵانەوەکەی ئاشکراکرد و وتی، "ھەڵوێستێکی ئازایانەمان ھەبێت، لەمەودا قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکەین، لە شەقام و ھەر جێیەک بێت لەگەڵ خەڵکداین و خۆپیشاندان دەکەین و دوکان و بازاڕ دادەخەین.

وتیشی، ناکرێت یەکێتی و پارتی بە ئارەزووی خۆیان کورسی ببەخشتنەوە، ھەر لایەنێکیش بەشداری بکات لە پەرلەمانێکی لە مشێوەیە، شەرعییەت دەدات بەو پرۆسەیە.

جەختی لەوەشکردەوە، لە ھەڵبژاردنی پەرلەماندا بە ڕەگەزنامە و ناسنامەی ساختەوە دەنگدراوە و سندوقی ئامادەکرا و لە جێی سندوقی ڕاستەقینە دانراوە و چاودێری لایەنەکان و کارمەندانی کۆمسیۆن دەرکراون.


‌‌‌
10/1/2018 8:30:52 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ