هەواڵ

عه‌بدوڵای مه‌لا نوری: كاتی ئه‌وه‌یه‌ گۆڕانكاری ریشه‌یی له‌ گۆڕاندا بكه‌ین


بزاڤــ:

عه‌بدوڵاى مه‌لا نورى هه‌ڵسوڕاوى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، هۆكارى پاشه‌كشه‌ى بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆى رێكخه‌رى گشتى و خانه‌ى راپه‌ڕاندن و گروپێكى ترى سه‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌و داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان لێده‌كات.

عه‌بدوڵاى مه‌لا نورى له‌ئه‌كاونتى خۆی له‌ فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌، دوو گروپ به‌رپرسن له‌ پاشه‌كشه‌ی گۆڕان، ئه‌وانیش یه‌كه‌م رێكخه‌ری گشتی و خانه‌ی راپه‌ڕاندن، به‌هۆی لاوازی و خراپی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێست و شێوازی به‌ڕێوه‌بردنیان، دووه‌م گروپێكی ترن كه‌ به‌شێكیان هیچ پۆستێكی رێكخراوه‌ییان نیه‌، ئه‌مانه‌ به‌هۆی لاوازی رێكخه‌رو خانه‌ی راپه‌راندنه‌وه‌، له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆرگانه‌ ره‌سمیه‌كانی گۆڕانه‌وه‌ پرۆژه‌و بڕیاریان ئاماده‌ ده‌كردو ده‌یانسه‌پاند، هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كانی گروپی دووه‌م به‌ جۆرێك بوو مه‌ترسی له‌سه‌ر ناسنامه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ش دروست كرد.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ رێكخه‌ری گشتی و خانه‌ی راپه‌راندن داوای لێبوردن له‌خه‌ڵكی كوردستان و گۆڕانخوازان بكه‌ن و ئیستیقاله‌ بكه‌ن، هاوكات ده‌بێت رۆڵی خراپی گروپی دووه‌میش كۆتایی پێ بهێنرێت.

عه‌بدوڵاى مه‌لا نورى وتوشیه‌تی:"وه‌ك ئه‌ركێكی رێكخراوه‌یی و ئه‌خلاقی و گۆرانخوازانه‌ ئه‌وه‌ی پێمان كرا كردمان بۆ سه‌رخستنی گۆران له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئێستا ئیدی ئه‌ركی سه‌رشانمانه‌ به‌ده‌نگی به‌رز كار بۆ گۆرانكاری ریشه‌یی له‌ گۆڕاندا بكه‌ین، هه‌ر پاساو هێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ بێده‌نگی و دواخستنی گۆڕانكاری ریشه‌یی له‌ ناو گۆڕاندا هه‌وڵه‌ بۆ له‌ناوبردنی بزوتنه‌وه‌كه‌.


‌‌‌
10/1/2018 3:10:29 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ