هەواڵ

‌كۆمه‌ڵی ئیسلامی: چاوه‌ڕوانی هه‌شت بۆ نۆ كورسی ده‌كه‌ین


بزاڤـ:

به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، ده‌ڵێت: "ده‌نگه‌كانمان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی دوێنێ دڵخۆشكه‌ره‌ و چاوه‌ڕوانی هه‌شت بۆ نۆ كورسی ده‌كه‌ین.

هاوژین عومه‌ر به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی راگه‌یاند "به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌ رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانمان له‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ته‌وه‌، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان نزیكه‌ی 130 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و له‌ پارێزگاكانی سلێمانی پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌.

به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتیشی: "كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ یه‌كێك له‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن داده‌نرێت و ده‌نگه‌كانی زیادی كردووه‌.

كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌ خولی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان خاوه‌نی شه‌ش كورسی بوو.


‌‌‌
10/1/2018 3:06:34 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ