هەواڵ

په‌رله‌مان كاندیده‌كانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بانگهێشت ده‌كات


بزاڤــ:

په‌رله‌مانى عیراق داوا له‌سه‌رجه‌م پاڵێوراوانى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عیراق ده‌كات له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا ئاماده‌بن.

په‌رله‌مانى عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داواى له‌سه‌رجه‌ پاڵێوراوانى پیاو و ژن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عیراق ده‌كات كه‌ كاتژمێر 6ى ئێواره‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا ئاماده‌بن.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ناوى 24 كاندید هاتووه‌ كه‌ داوایان لێكراوه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌دا ئاماده‌بن و له‌دیارترینیان به‌رهه‌م ساڵح، فوئاد حسێن، سه‌ردار عه‌بدوڵا، سره‌وه‌ عه‌بدولواحد، سه‌لیم شوشكه‌یین.

په‌رله‌مانى عیراق بڕیاریدا به‌پێى كاته‌ یاساییى و ده‌ستوریه‌كان، ئه‌مڕۆ 2 شه‌ممه‌ 1/10/2018 كۆبوونه‌وه‌ى خۆى بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیده‌كانى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى عیراق و هه‌ڵبژاردنى یه‌كێكیان وه‌ك سه‌رۆك كۆمارى نوێ ئه‌نجام بدات.

ناوى پاڵێوراوه‌كان:

1. سردار عبد الله محمود تايمز
2. عبد اللطيف جمال رشيد
3. عمر احمد كريم البرزنجي
4. سروة عبد الواحد قادر ابراهيم
5. عبد الكريم علي عبطان الجبوري
6. برهم احمد صالح قاسم
7. فؤاد محمد حسين بكي
8. نوار سعد محمود حسين الملا
9. سليم همزة صالح خضر
10. جبار شاطي عبد الحسن التميمي
11. كمال عزيز قيتولي
12. منذر منعم سعد جبر الباوي
13. منقذ عبد اللطيف مصطفى الصفار
14. محمد صالح حمه فرج الجاف
15. راضي سعيد بدر سلمان الفيلي
16. فيصل محسن عبود الكلابي
17. عماد كمال سعيد مولود
18. احمد موح عمران شبين
19. بدور عبد مرهج مارد
20. عباس محمد نوري بيات أوغلو
21. ثائر غانم محمد علي الشبكي
22. أيوب درباس موسى
23. رحيم ابوجري معين الساعدي
24. رياض محمد مزهر خلف الوزني


‌‌‌
10/1/2018 1:44:08 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ