هەواڵ

یه‌كگرتوو نه‌یوستوه‌ كاندیدی سه‌رۆك كۆمار بكه‌وێته‌ ده‌ست حزبه‌وه‌


بزاڤـ:

سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عیراق ده‌ڵێت:" یه‌كگرتوو ویستویه‌تی كه‌سێكی بیلایه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار هه‌بێت نه‌ك به‌وێـه‌ ده‌ست حزبه‌وه‌".

د.موسه‌ننا ئه‌مین سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عیراق، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كه‌ یه‌كلایى نه‌كردنه‌وه‌ى یه‌ك كاندید بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار پێگه‌ى كورد لاواز ده‌كات و وتیشى: یه‌كێتى و پارتى ته‌نیا ئه‌و كاتانه‌ بۆ راى لایه‌نه‌كانى تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ خۆیان ناگه‌نه‌ ئه‌نجام.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو كه‌ ئه‌وان وه‌ك یه‌كگرتوو ده‌یانویست، كه‌سێكى بێلایه‌ن بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید بێت و نه‌كه‌وێته‌ ژێر كۆنترۆڵى حزبه‌وه‌.

هه‌ر له‌ به‌رنامه‌كه‌دا شوان محه‌مه‌د به‌رپرسى لقى به‌غداى پارتى دیموكراتى كوردستان، سه‌ره‌ڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى سوربوونى پارتى له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردكه‌ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان ده‌توانن له‌رێگه‌ى ده‌نگدانه‌وه‌ كاندیده‌كه‌ى یه‌كێتى و پارتى یه‌كلایى بكه‌نه‌وه‌.

وتیشى: ئه‌گه‌ر یه‌كێتى پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ نه‌كات و بێته‌ ژێربارى ئیجماعى كوردى ئه‌و بابه‌ته‌ چاره‌سه‌ ده‌بێت و ئه‌گه‌ر نا له‌ هه‌رێم و عیراق ره‌نگه‌ زه‌ره‌ر بكات.


‌‌‌
10/1/2018 1:41:12 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ