هەواڵ

کۆمسیۆن: تێبینیمان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن هەیە


بزاڤـ:

شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تێبینییان لەسەر پرۆسی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەیە.

شیروان زرار راگەیاند، کۆمەڵێک سکاڵا و پێشێلکاری زۆر هەیە و لێژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکان لە زووترین کاتدا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ئەنجامەی لەسەر رێژەی بەشداری دەنگدان بڵاوکراوەتەوە ئەنجامی کۆتایی نییە.

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی هێرشکردنە سەر کارمەندەکانی کۆمسیۆن لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەنجامی شەش بنکەی دەنگدان تۆمار نەکراوە.


‌‌‌
10/1/2018 1:34:35 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ