هەواڵ

کۆمسیۆن: داوا لە خەڵکى کوردستان دەکەین بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکەن


بزاڤـ:

کۆمسیۆنی هەرێم ڕایگەیاند، داوا لە خەڵکى کوردستان دەکەین بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکەن.

 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕاشیگەیاند، بە هیچ شێوەیەک کاتی دەنگدان درێژناکرێتەوە و کاتژمێر ٦ کۆتایی بە دەنگدان دێت و هەر بنکەیەک دوای ئەو کاتە دەنگی تێدا بدرێت دەنگەکانى پوچەڵدەکرێتەوە.

 ئەوەشی ڕاگەیاندووە، بانگەشەکردن لە ناو بنکەکانى دەنگداندا بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

 کۆمسیۆن ئەوەشی خستەڕوو ، هەر کارمەندێک ڕێکارەکانى کۆمسیۆن وەک خۆى جێبەجێ نەکات لێپرسینەوەى لەگەڵ دەکرێت.


‌‌‌
9/30/2018 3:11:15 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ