هەواڵ

نه‌وزاد هادی: رێوشوێنه‌كانى كۆمسیۆن له‌جێى خۆیدایه‌


بزاڤــ:

نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت: به‌مه‌به‌ستى پاراستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، هاتوچۆ له‌ نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم و هه‌رێم و عێراقیش قه‌ده‌غه‌یه‌، پێشى وایه‌ رێوشوێنه‌كانى كۆمسیۆن له‌جێى خۆیدایه‌.

نه‌وزاد هادی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا وتی: رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌م پڕۆسه‌یه‌ له‌ كۆمیسیۆن و لیژنه‌كانی ئه‌منی ده‌رچووه‌و فڕۆكه‌خانه‌كان و  سنووره‌كان كراوه‌ن، به‌ڵام هاتوچۆ له‌ نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم و هه‌روه‌ها له‌ نێوان هه‌رێم و عێراقیش قه‌ده‌غه‌یه‌.

وتیشى: ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی هه‌ڵبژاردن و به‌ڕیوه‌چوونی پڕۆسه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت هه‌بێت.
له‌ چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی كۆمیسیۆن تایبه‌ت به‌ شێوازی ده‌نگدان كه‌ پێویسته‌ ده‌نگده‌ر كارتی نیشتمانی یان پاسپۆرتی هه‌ڵگرتبێت و ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌نگده‌ر ته‌نها به‌ ناسنامه‌ی باری شارستانی یان ره‌گه‌زنامه‌ ده‌نگ بدات، نه‌وزاد هادی وتی: ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵا بڕیاری له‌سه‌رداوه‌، ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌جێگای خۆیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان بتوانین متمانه‌ به‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ین.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30 ی ئه‌یلوول، پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ تیایدا 772 كاندید كێبڕكێ له‌سه‌ر 111 كورسی ده‌كه‌ن.


‌‌‌
9/30/2018 1:42:21 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ