هەواڵ

بافڵ تاڵەبانی: ئیتر یەكێتی دوای ھیچ لایەنێک ناکەوێت دەبێت لایەنە سیاسییەكانی تر دوای یەكێتی بكەون


بزاڤـ:  

دوای بەشداریکردنی لەپرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بافڵ تاڵەبانی، رایگەیاند: ھیچ کاتێک یەکێتی ھێندەی ئێستا یەک دەنگ و یەک گوتار نەبووەو ئیتر دەبێت لایەنە سیاسییەکانی تر دوای یەکێتی بکەون و یەکێتی دوای ھیچ لایەنێک ناکەوێت". 

لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماریشەوە ووتی: بە داخەوە نەمان توانیی لەگەڵ پارتی رێکبکەوین لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار باشتر چارەسەر ئەوەیە ھەر دوومان بچین بۆ پەرلەمان کێ دەرچوو دەرچوو".

ڕاشیگەیاند: ئەو پۆستە پشکی یەکێتییەو تاکە کاندیدی یەکێتیش د. بەرھەمە.


‌‌‌
9/30/2018 12:53:53 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ