هەواڵ

پۆلیسی ھەولێر: لە سەرجەم بنکەکاندا ڕێوشوێنی ئەمنی گیراوەتە بەر


بزاڤـ: ئومێد بابان

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند، بە ھەماھەنگیی ئاساییش و ھێزە ئەمنییەکانی دیکە، لە سەرجەم بنکەکانی دەنگداندا ڕێوشوێنی پێویستی ئەمنییان گرتووەتە بەر و، ڕێگری لە ھەر جۆرە ساختەکارییەک دەکەن.

لیوای مافپەروەر، عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، ڕایگەیاند: بە ھاوئاھەنگیی ئاساییش و تێکڕای ھێزە ئەمنییەکانی دیکە، لە سەرجەم بنکەکانی دەنگداندا لە ھەولێر و دەوروبەری، ڕێوشوێنی پێویستی ئەمنی گیراوەتە بەر".

وتیشی: تا ئێستا پڕۆسەکە زۆر بە باشی و شارستانیانە بەڕێوە دەچێت و ڕێگرییش لە ھەر جۆرە ساختەکارییەک کراوە، تا نموونەیەکی جوانی دیموکراسی پێشانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بدەین".

بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، داوایشی لە ھاونیشتمانیان کرد لە بازگەکاندا ھاوکاری ھێزە ئەمنییەکان بن، تا کەس لە دەنگدان بێبەش نەبێت.


‌‌‌
9/30/2018 12:19:42 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ