هەواڵ

تا كاتژمێر 11ی ئه‌مشه‌و رێگای نێوان شاره‌كان داده‌خرێت


براڤــ:

به‌پێی راگه‌یه‌نراوی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی كه‌ وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و پارێزگاره‌كانی كوردستان تێیدا ئه‌ندامن، رێگاكانی نێوان شاره‌كانی هه‌رێم تا كاتژمێر 11ی ئه‌مشه‌و داده‌خرێن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یاند، به‌پێی رێكاره‌ ئه‌منییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم به‌ شێوه‌یه‌كی ئارام، رێگاكانی هاتوچۆی نێوان شاره‌كانی هه‌رێم له‌ كاتژمێر 11ی شه‌وی رابردوه‌وه‌ داخراون و تا كاتژمێر 11ی ئه‌مشه‌و به‌ داخراوی ده‌مێننه‌وه‌.

باسی له‌وه‌شكرد، رێگای هاتوچۆی ناوشار و نێوان شارۆچكه‌ نزیكه‌كانی نزیك شاره‌كان، ئاساییه‌ و دانه‌خراوه‌.

‌‌‌
9/30/2018 11:05:05 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ