هەواڵ

قوباد تاڵه‌بانى: ئه‌وه‌ى رووده‌دات گه‌له‌كۆمه‌كیه‌كى تره‌ له‌یه‌كێتى


بزاڤـ:
قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆكى لیستى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان پێى وایه‌، بڕیاره‌كانى كۆمسۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى كوردستان گه‌له‌كۆمه‌كییه‌ له‌خه‌ڵكى كوردستان.

قوباد تاڵه‌بانى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: گومان له‌وه‌دا نییه‌ پاڵپشتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌رد‌و دوور له‌ساخته‌كارین، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ش به‌خۆمان ده‌ده‌ین گومان‌و نیگه‌رانییه‌كانمان سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌كانی دوێنێ شه‌وی كۆمسیۆن بخه‌ینه‌ڕوو كه‌ بونه‌ته‌ جێگه‌ی گومان‌‌ و پرسیار له‌لای ئێمه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ سه‌رله‌به‌ریان نایاسایین‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌: سه‌پاندنی هه‌ڵگرتنی دوو به‌ڵگه‌نامه‌ی خۆناساندن بۆ ده‌نگدان‌ و مافی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ده‌نگدان به‌بێ سكاڵا‌و تانه‌ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌، هه‌روه‌ها پێدانی مافی وێنه‌گرتنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌نگده‌ران له‌لایه‌ن بریكاری قه‌واره‌كانه‌وه‌‌و په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێژه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ له‌بری زۆرینه‌ به‌شێكی بڕیاره‌كان بوون، ده‌ركردنی ئه‌م بڕیارانه‌ ته‌نها 10 كاژێر به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، مافی تانه‌دانیشی بۆ قه‌واره‌ سیاسییه‌كان نه‌هێشتۆته‌وه‌‌.

سه‌رۆكى لیستى یه‌كێتى، وتوشیه‌تى: سه‌ره‌ڕای ترس و نیگه‌رانییه‌كانمان‌ له‌وه‌ی ئامانجی ئه‌م بڕیاره‌ نایاسایی‌ و دره‌نگ وه‌خته‌ سه‌رلێشێواندنی ده‌نگده‌ر ‌و نانه‌وه‌ی فه‌وزایه‌‌، به‌ڵام له‌بڕوای ته‌واومان به‌ گرنگی پرۆسه‌كه‌، داواكارین له‌ده‌نگده‌رانی خۆشه‌ویست ئه‌م بڕیارانه‌ نه‌بنه‌ مایه‌ی ساردبونه‌وه‌یان له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ن به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست له‌گه‌ڵ خۆیاندا به‌رن، هه‌روه‌ها پێمان وایه‌ ئه‌مه‌ بۆ جارێكی تر گه‌له‌كۆمه‌یه‌كی تره‌ له‌یه‌كێتی.


‌‌‌
9/30/2018 11:00:23 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ