هەواڵ

كۆسره‌ت ره‌سوڵ داوایه‌ك له‌ده‌نگده‌ران ده‌كات


بزاڤـ:

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگرى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌خوێندنگه‌یه‌كى شارى سلێمانى ده‌نگیداو داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كات به‌گه‌رموگوڕى به‌شدارى ده‌نگدان بكه‌ن.

كاتژمێر 9 و 30ى خوله‌كى ئه‌مڕۆ 1 شه‌ممه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له‌ خوێندنگای بڵندی بنه‌ڕه‌تی له‌شاری سلێمانی ده‌نگى خۆى داو دواتر له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتى: داوای له‌ ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ین به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن، چونكه‌ ده‌نگدان مافێكی ره‌وای خۆیانه‌.

وتیشى: چه‌ند خه‌ڵك زیاتر به‌شداری ده‌نگدان بكات ئه‌وه‌نده‌ پرۆسه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.

جێگرى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى راشیگه‌یادن: داوا له‌ هه‌موو حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌كه‌م پرۆسه‌ی ده‌نگدان سه‌ربخه‌ن و هیواشی خواست هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێر بۆ گه‌لی كوردستان.


‌‌‌
9/30/2018 10:55:58 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ