هەواڵ

کۆمسیۆن داوا لە کارمەندانی دەکات لە کاتی ئاژاوەگێڕی دەنگدان ڕابگرن


بزاڤــ:

ئیسماعیل خورماڵی بڕیاردەری کۆمسیۆنی سەربەخۆی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێم داوای لە کارمەندانی کۆمسیۆن کرد لە هەر بنکەیەک ئاژاوەگێڕی دروستکرا، دەنگدان ڕابگرن تا دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

هەروەها بڕیاردەری کۆمسیۆن داوای لە فەرمانبەرانی کۆمسیۆن و کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان کرد، بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نەدەن بەدەر لە رێنماییەکان دەنگ بدرێت.

وتیشی، پێویستە نەهێڵن ساختەکاری لە پرۆسەکەدا بکرێت، چونکە ساختەکاری خیانەتی نیشتیمانییە.

کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەنگدانی گشتیی بۆ پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد، پرۆسەکە تا کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.


‌‌‌
9/30/2018 10:46:46 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ