هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی: كوردستان له‌ پرۆسه‌یه‌كی دیكه‌ی دیموكراسیدایه‌


بزاڤـ :

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات ئارامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بپارێزن و خۆشحاڵی ده‌ربڕی كه‌ ئه‌مڕۆ كوردستان پرۆسه‌یه‌كی دیكه‌ى دیموكراسی به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

دواى ئه‌وه‌ى له‌بنكه‌یه‌كى ده‌نگدان له‌شارى هه‌ولێر ده‌نگیدا، نێچیرڤان بارزانى له‌پرێس كۆنفرانسێكدا وتى:" ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن هه‌رچییه‌ك بێت خه‌ڵكى كوردستان براوه‌یه‌ چونكه‌ ئه‌وان نوێنه‌رى خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن، گرنگترین ئه‌نجامیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موومان كوردستان به‌ره‌و باشتر ببه‌ین، ئه‌و بڕیارانه‌ی  كۆمیسیۆنیش داویه‌تی ته‌نها بڕیاری هونه‌رین نه‌ك په‌یوه‌ست بێ به‌ بابه‌تی سیاسیه‌وه‌، بۆیه‌ با هه‌ڵبژاردن ته‌واو بێت و ئه‌نجامه‌كان ده‌ری ده‌خات كابینه‌ی حكومه‌ت چۆن ده‌بێت".

له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی وتیشی:" ئێستا كورد دوو كاندیدی به‌هێزی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ كه‌ مافی خه‌ڵكی كوردستانه‌، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ تاكه‌ حزبێكی كوردستانه‌وه‌ نییه‌، بۆیه‌ واباشتره‌ كورد یه‌ك كاندیدی هه‌بێت، باشترین رێگا ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و پۆسته‌ له‌سه‌ر ئاستی فراكسیۆنه‌كان یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ نه‌ك بچێته‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌، ئێمه‌ حه‌ز ناكه‌ین ئه‌و پرۆسه‌یه‌ بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌".

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیشى كرده‌وه‌، هیچ ئاڵۆزییه‌ك له‌ نێوان یه‌كێتی و پارتیدا هه‌بێت و ئه‌وه‌شی كه‌ له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بووه‌ پرۆسه‌یه‌كی ئاساییه‌.


‌‌‌
9/30/2018 10:17:37 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ