مێژوو

لەنێوان مەسعود بارزانی و نوری مالکی




محەمەد سالار (پاشا)

١. ناو
- مەسعود مستەفا محەمەد عەبدولسەلام بارزانی.
- نوری کامل محەمەد حەسەن ئەلمالکی.

٢. شوێنی لەدایکبون
- بارزانی لەشاری (مەھاباد)ی سەر بەرۆژھەڵاتی کوردستان لەدایکبوە.
- مالکی لەگوندێکی سەر بەشارۆچکەی (گویریج)ی سەر بەپارێزگای (کەربەلا) لەدایکبوە.

٣. نازناو
- نازناوی (بارزانی) لەگوندی (بارزان)ەوە ھاتوە.
- نازناوی (مالکی) لەھۆزی (بنی مالک) ھاتوە کەیەکێکە لەھۆزە عەرەبییەکان.

٤. بەرواری لەدایکبون
- بارزانی لە (١٦ی ئابی ١٩٤٦) لەدایکبوە و تەمەنی (٧٢) ساڵە.
- مالکی (لە ٢٠ی ئایاری ١٩٥٠) لەدایکبوە و تەمەنی (٦٨) ساڵە.

٥. بنەچە
- بنەچەی بارزانی لەدایکەوە زێبارییەو و لەباوکەوە خەڵکی گوندی بارزانە.
- بنەچەی مالکی لەدایک و باوکەوە دەگەرێتەوە بۆ پارێزگای کەربەلا.



٦. خانەوادە
- بارزانی لەخانەوادەیەکی ئاسایی و شۆرشکار لەدایک بوە.
- مالکی لەخانەوادەیەکی خوێندەوار لەدایک بوە باپیری وەزیری پەروەردە بوە لەسەردەمی پاشایەتی.

٧. کاری باوک
- بارزانی باوکی پێشمەرگە و کەسی یەکەمی بزوتنەوەی سیاسی کوردی عێراق بوە (١٩٦١ – ١٩٧٥).
- مالکی باوکی شێخی عەشیرەت بوە.

٨. خوێندن
- بارزانی بروانامەی سەرەتایی ھەیە.
- مالکی ھەڵگری ئەم بروانامانەیە:-
ڕ- بەکالریوس لە ئسوڵی دین زانکۆی بەغدا.
ب- ماستەر لەئەدەبی عەرەبی زانکۆی سەلاحەدین. (ماستەرنامەکەی لەسەر ژیان و شیعری باپیرێتی و د.فوئاد مەعسوم سەرپەرشتی کردوە).

٩. خێزانداری
- بارزانی یەک جار ژیانی خێزانداری پێکھێناوە و خاوەنی (٨) منداڵە.
- مالکی یەک جار ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە و خاوەنی (٥) منداڵە.

١٠. راگەیاندن
- حیزبەکەی بارزانی خاوەنی دەیان کەناڵە.
- مالکی خاوەنی کەناڵی (وفاق)ە.



١١. نازناو
- بارزانی بە (ابو مسرور) ناسراوە.
- مالکی بە (ابو اسرا) و (جواد مالکی) ناسراوە.

١٢. کاری رۆژنامەگەری
- بارزانی لەبورای رۆژنامەگەری نوسینی نیە.
- مالکی سەرپەرشتی رۆژنامەکانی حیزبی دەعوەی کردوە لەسوریا لەسەرەتای ھەشتاکان.

١٣. کتێب
- بارزانی خاوەنی (١) کتێبە بەناوی (مستەفا بارزانی و بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد) ( ٣ بەرگە).
- مالکی خاوەنی تەنھا ماستەرنامەکەیەتی کەتایبەتە بەشیعر و ژیانی باپیری.

١٤. ئایدۆلۆژیا
- بارزانی بەکەسێکی نەتەوەیی ئەژمار دەکرێت.
- مالکی بەکەسێکی مەزھەبی ئەژمار دەکرێت لەمبارەیەوە لەچاوپێکەوتنێکی لەگەل گاردیان دەڵێت (یەکەمجار من شیعەم دوەمجار عێراقیم سێیەمجار عەرەبم چوارەم جار ئەندامی حیزبی دەعوەم).

١٥. سەرۆکایەتی حیزب
- بارزانی لە ساڵی (١٩٧٩)ەوە بوەتە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
- مالکی لە ساڵی (٢٠٠٦)ەوە بوەتە ئەمینداری گشتی حیزبی دەعوە.



١٦. زیندانی
- بارزانی لەژیانیدا ھەرگیز زیندانی نەکراوە.
- مالکی لەساڵی (١٩٧٩) بۆ ماوەیەک لەلایەن حیزبی بەعسەوە زیندانی کراوە.

١٧. پەیوەندی کردن بەسیاسەتەوە
- بارزانی لەساڵی (١٩٦٢) و لەتەمەنی (١٦) ساڵی پەیوەندی کردوە بەشۆرشی کوردییەوە.
- مالکی لەساڵی (١٩٦٨) و لەتەمەنی (١٨) ساڵی پەیوەندی کردوە بەحیزبی دەعوەوە.

١٨. حیزب
- بارزانی تەنھا لەریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کاری سیاسی دەکات.
- مالکی تەنھا لەریزەکان حیزبی دەعوە کاری سیاسی دەکات.

١٩. کارکردن
- بارزانی ھیچ جۆرە کارێکی فەرمی نەکردوە.
- مالکی فەرمانبەر بوە لەپەروەردەی شاری (حیلە).

٢٠. پاڵپشتی
- بارزانی بەپاڵپشتی باوکی کەکەسی یەکەمی شۆرشی کورد بوە دەستی بەکاری سیاسی کردوە.
- مالکی بەتوانای خۆی دەستی بەخەباتی سیاسی کردوە.



٢١. یەکەم وێستگە
- لەیەکەم وێستگەی سیاسدا مەسعود بارزانی چوەتە دەرەوە.
- مالکی لەپاش (١١) ساڵ لەئەندام بون لەحیزبی دەعوە و لە (تشرینی یەکەمی ١٩٧٩) چوەتە دەرەوە.

٢٢. وەرچەرخان
- قۆناغی وەرچەرخانی بارزانی سەرپەرشتی کردنی دەزگای پاراستنە لە ساڵی (١٩٦٦).
- قۆناغی وەرچەرخانی مالکی دروستکردن و سەرپەرشتی کردنی باڵی سەربازی حیزبی دەعوەیە لەساڵی (١٩٨٠).

٢٣. حوکمرانی
- بارزانی ئەم پۆستانەی وەرگرتوە:-
ڕ- سەرۆکی ئەنجومەنی حوکم بۆ ماوەی مانگێک (نیسانی ٢٠٠٤).
ب- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەھەڵبژاردن لە (٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٩).
ت- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە ھەڵبژاردن لە (٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٣).
پ- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەدرێژکردنەوەی وادەکەی لە (٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥).
ج- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەدیفاکتۆ لە (٢٠١٥ بۆ ٢٠١٧).

- مالکی ئەم پۆستانەی وەرگرتوە:-
ڕ- جێگری سەرۆکی دەستەی لەرەگ ھەڵکێشانی بەعس (٢٠٠٣).
ب- سەرۆک وەزیرانی عێراق (٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٠).
ت- سەرۆک وەزیرانی عێراق (٢٠١٠ بۆ ٢٠١٤).
پ- جێگری سەرۆک کۆمار (٢٠١٤ تا ئێستا).

٢٤. خاڵە نێگتڤەکانی
- خاڵە لاوازەکانی بارزانی
ڕ- مامەڵەکردنی حیزبیانەی پۆستەکەی.
ب- یەکنەخستنی ھێزەکانی پێشمەرگە.
ت- بڵاوبونەوەی فەساد لەتەواوی جومگەکان.
پ- دروستبونی (٤٢) قەیران.
ج- ناشەفافیەت لەدۆسییەی نەوت.
ح- ریفراندۆم و لەدەستدانی (٥١ لەسەدی) خاکی ناوچە دابرێندراوەکان.
خ- رێگری لەسەرۆکی پەرلەمان بۆ ئەداکردنی کارەکە.

- خاڵە لاوازەکانی مالکی
ڕ- تۆخکردنەوەی مەزھەبگەرایی.
ب- تەشەنەکردنی فەساد.
ت- دروستکردنی زیندانی نھێنی و دەستەی مەرگ تایبەت بەخۆی (بەپێی بەڵگەنامەکانی ویکلیکس).
پ- برینی بودجە و مووچە ھەرێم.
تەشەنەکردنی توندوتیژی کەبەتەنھا لەویلایەتی یەکەمیدا (٧٥٢٩٤ کەس) لەعێراقدا گیانیان لەدەستداوە.
ج- نەھێشتنی تەوافقی نیشتیمانی.



٢٥. سەرکوت کردنی خۆپیشاندان
- لە (نیسانی ٢٠١١) خۆپیشاندانەکانی ناوچەکانی سلێمانی و دەوربەری سەرکوتکرا لەسەردەمی دەسەڵاتی بارزانی.
- لەتشرینی یەکەمی ٢٠١٤ خۆپیشاندانەکانی ئەنبار و ناوچە سوننییەکان بەحوکمی ھێز سەرکوتکرا لەسەردەمی دەسەڵاتی مالکی.

٢٦. داعش
- لەسەردەمی دەسەڵاتی بارزانی داعش توانی دەیان ناوچە داگیربکات و پاشان ئازاد بکرێنەوە.
- لەسەردەمی دەسەڵاتی مالکی داعش توانی (یەک لەسەر سێی) خاکی عێراق داگیر بکات و دواتر لەسەردەمی دەسەڵاتی عەبادی ئازادکران.

٢٧. رکابەر
- گرنگترین رکابەری بارزانی لەرابردوو نەوشیروان مستەفا بوە.
- گرنگترین رکابەری مالکی لەرابردوو ئەیاد عەلاوی و لەئێستادا عەبادییە.

٢٨. وازھێنان
- ھەردوکیان بەھۆی کاریگەری ئەمەریکا لەپۆستەکانیان دورخراونەتەوە.

٢٩. ئێران
- ھەردوو شۆرشی ئەیلول و گوڵان کەبارزانی لەیەکەمیان کارەکتەرێکی بەھێز و لەدوەمیان داینەمۆ بوە بەپاڵپشتی ئێران بوە.
- تەواوی خەباتی مالکی لەدەرەوەی عێراق بەسپۆنسەری ئێران بوە.

٣٠. ئێستا
- لەئێستادا بارزانی پەیوەندییەکی بەھێزی ھەیە لەگەل تورکیا.
- لەئێستادا مالکی پەیوەندییەکی بەھێزی ھەیە لەگەل ئێران.



‌‌‌
9/28/2018 10:57:43 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ